فرانسوا ئۆڵاند ، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیامێک دا لە لاپەرەی فەیس بووکی خۆی بە یادی قوربانیانی پەلامارەکانی ١١ سیپتەمبەر ڕەخنەی گرت لە ڕەویشتێک کە دەوڵەتی جۆرج بۆش لە حاند ئەو تراژدیە کاردانەوی نیشان داوە .
ئەو نووسی : کاردانەوە ی دەوڵەتی ئەو سەردەمەی ئەمریکا بەرامبەر پەلامارەکانی ١١ سێپتەمبەر بۆ وێنە لە ئێراق واوەترە لە خاشەبڕکردنیی هەرەشەکان و بووەتە هۆی ئەوەی کە ترۆریسم زۆرتر پەرە بستینێت . ژاک شیراک ، سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی فەرەنسا یش حەقی بووە کەلە پەیوەسبوون بە خۆوەردان لە ئێراق خۆببوێری بکات و مەحکومیش کرا .
بەم حالەیش فەرەنسا هەروا دیسان بووەتە قووربانی شۆینهاتەکانی ئالۆزی و بشێوییەکان .
سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەروەها ووتی ، ترۆریستان دێمۆکراسی ، ئازادی ، فەرهەنگ و بۆردەباری و سێبووری ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان بەڵام ئەنجام ئەوە بەها وبایخەکانە کە سەردەکەوێ .
یەکەمین کاردانەوەی دەوڵەتی بۆش بەرامبەر بە پەلامارەکانی یازدەی سیپتەمبەر لەشکەر کێشی بۆ سەر ئەفغانستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی تالیبان بوو و دوو سال دواتریش پەلاماری کردە سەر ئێراق . بە دوای ئەویش ، ئەو وڵاتانە ئامادەی گەشەی تاقمەکانی دەمارگرژبوون .
ئەمڕۆ یش جیهان بەرەو ڕووی گرفتێک بەناوی داعشە و فەرەنسا لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا زۆرترین ژمارەی تێداچووانی کەسانی سیڤیلی بووە دوا بەدوای پەلامارەکانی ئەوان دا . فەرەنسا لە نۆڤەمبەری ٢٠١٥ زەرەرو زیانی قوورسی ئینسانی لە دریژەی پەلامارە کانی ترۆریستی وێکەوتووە کە داعش بەرپرسایەتی ئەوانی گرتە ئەستۆوە .
لە درێژەی ئەوان دا ، ١٣٧ کەس کوژراو و ٣٦٨ کەسی دیکە بریندار بوون . ئەوە خراپترین شێوەی پەلامارەکان بووە لە شەڕی دووهەمی جیهانی بەو لاوە و خراپترین بووە لە یەکیەتی ئەوروپا لە کاتی بۆمب نانەوەی مێترۆی مەدرید لە ٢٠٠٤ ەوە کە بوو بە هۆی کوژرانی ١٩٢ کەس ....
کۆتایی کورتە نامە/310